گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: واشنتن پشت له كورد ناكات
هێزه‌ر ناوێرت: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌با عێراق نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و رۆژه‌ی ئێستا
K24 - هه‌ولێر:
"سه‌ربازه‌كانمان له سوپای ئه‌مه‌ریكا، به ژن و پیاوه‌وه شانبه‌شانی هێزه كوردییه‌كان جه‌نگاون و كوژراون"، هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی "الحرة"ی دایه‌وه.
هێزه‌ر ناوێرت، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الحره"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: "ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه له راده‌به‌ده‌ره‌ی كورد نه‌بوایه، گه‌لی عێراق نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و رۆژه, بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین و شانبهشانییان ده‌وه‌ستین".
راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاری كردنی عێراقییه‌كان نیشانداوه و پێشتریش ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمار و كورد كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی له‌سه‌ر شه‌ڕی داعشه و گوتی: "ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ببینین كه داعش تا هه‌تایه له عێراق دیار نه‌ماوه".
ناوێرت گوتیشی: "نامانه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه دواوه و سه‌ركه‌وتنه‌كان بدۆڕێنین، كه عێراقییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان به‌ده‌ستییان هێناوه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ژموونی ئێرانی له ناوچه‌كه به مه‌ترسی وه‌سفكرد و گوتی: "هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمان هه‌مان بۆچوونی ئه‌مه‌ریكایان هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئێران له هه‌ر وڵاتێك بێت، خێری بۆ ئه‌و وڵاته ناوێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته و كاره تێكده‌رییه‌كانی رابگرین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی به توندی له دژی ئه‌و رێڕه‌وه زه‌مینییه ده‌وه‌ستێته‌وه كه تاران به به‌یرووته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و پێی ده‌گوترێت "هیلالی شیعی".
دووپاتیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، روونیشی كرده‌وه، پێشتر ئه‌مه‌ریكا، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕی و ئێستاش جه‌خت له‌سه‌ر عێراقێكی یه‌كگرتوو، فیدرالی و دیموكراتی ده‌كه‌ینه‌وه.