حه‌شدی شه‌عبی ماڵی هاووڵاتیان تاڵان ده‌كه‌ن
"له زومار و چه‌ند گوندێكی ده‌روروبه‌ری ده‌چنه سه‌ر ماڵان و پاره و زێڕ له خه‌ڵكی ده‌سێنن"
K24 - هه‌ولێر:
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له زومار و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، ده‌ستیان كردووه به تاڵانكردنی ماڵان و به زۆر پاره و زێڕ له گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رده‌گرن.
عەقید گێنجۆ گەرگەری، له لیدوانێكدا به کوردستان24 راگه‌یاند: "گروپێکی چه‌كدارانی حەشدی شەعبی لە زومار و هەردوو گوندی دۆمیز و کۆپانیێ کە دانیشتوانه‌كانیان لە هۆزی گەرگەرین، دەستیان كردووه بە فەرهود و تاڵانکردن و ماڵ بە ماڵ دەچنه سه‌ریان و پارە و زیڕ لە خەڵکی دەستێنن".
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی میلیشیای شیعه‌كانه و له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه هه‌ڵده‌سوڕێنرێن و فه‌رمان وه‌رده‌گرن و سوپای عێراق كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی ئه‌و میلیشیانه‌وه كه ئه‌ركی سه‌ره‌كییان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیرانه.
له دواین هه‌ڵوێستی په‌یوه‌ست به‌و میلیشیانه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوایكرد ئه‌و هێزانه عێراق جێبهێڵن و بچنه‌وه ئێران.