كۆنگرێسمانێك: پێویستە عێراق و ئێران شەڕ دژی دۆستە کوردەکانمان رابگرن

"كورد شایانی پارێزراوی و ئاسایشی زیاترن"

K24 - ھەولێر

جیم كووپەر، كۆنگرێسمان سەربە پارتی دیموكراتی ئەمریكا كە نوێنەری ناشڤیلە لە كۆنگرێس، رەخنەی توندی لە عێراق و ئێران گرت كە ھێرش دەكەنە سەر كورد، كوردیش ھاوپەیمان و دۆستی ئەمریكایە.

كوپەر، لە دوو تویتدا، پاڵپشتی خۆی بۆ كوردستان دووپاتكردووەتەوە و دەڵێت، كورد شایانی پارێزراوی و ئاسایشی زیاترن.

ھاوكات رەخنە لە عێراق و ئێران دەگرێت و داوا دەكات ئەو دوو وڵاتە شەڕی داعش بكەن، داعش دوژمنە نەك كورد.

جیم كووپەر ھاوخەمی خۆشی بۆ كورستانیان و كوردانی ناشڤیل دووپاتكردەوە كە ئەو بارۆدۆخە و ھێرشی حەشدی شەعبی تەنانەت ھاووڵاتیانی ئەمریكاشی نیگەران كردووە.