175 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی حەشدی شەعبی ئاوارەبوون
لێقەوماوان لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێبوونە
K24 - ھەولێر
نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی ئاوارەكان بەھۆی ھێرشەكانی حەشدی شەعبییەوە بە 175 ھەزار كەس ئەژماركرد.
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ژمارەی ئەو ھاووڵاتیانەی بەھۆی شەڕەكانی ئەمدواییەی باكووری عێراق ئاوارەبوونە، 175 ھەزار كەسی تێپەڕاندووە.
ھەروەھا گوتی، ئێستا رێكخراوەكانی مرۆیی بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكەن و لە ئامادەباشیدان بۆ ئەگەری زیاتر ئاوارەبوونی خەڵك.
بەھۆی ھێرشەكانی حەشدی شەعبییەوە بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەیان ھەزار ھاووڵاتی كورد، ئاوارەی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك بوون.