وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان دیاركرا

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی پاییزە، ســـاڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان.

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كورستان بڵاویكردەوە: "بەپێی حوكمی بڕگە (1)ی ماددە (5) و بڕگە (2)ی ماددەی (17) و بڕگە (1)ی ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی پاییزە، ســـاڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 29/10/2017 دا، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن".