سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار زانیاری له‌باره‌ی وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان به‌رپرسانی كوردستان و عێراق ئاشكرا ده‌كات
"وێنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستایه و هیچ رێككه‌وتنێكی تێدا نه‌كراوه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس و سیروان بارزانی له كاتی كۆبوونه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، به كوردستان24 راگه‌یاند: "ئه‌و وێنانه هی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستایه و هیچ رێككه‌وتنێكیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌كراوه".
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئافاقی سه‌ر به نووری مالیكی، به‌مه‌به‌ست ئه‌و وێنانه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی بڵاوكرده‌وه، له چه‌ند سایتێكی كوردی و له‌لایه‌ن چالاكوانانی سۆشیال میدیاكانه‌وه له كه‌ناڵه‌كه‌ی نووری مالیكییه‌وه وه‌ك هه‌واڵی رێككه‌وتنی نوێ وه‌ریانگرت و بڵاویانكرده‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ی كوردستان24 ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا هیچ رێككه‌وتنێك كرابێت".
به‌ڵام ئه‌مڕۆ به فه‌رمی شاندى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كه‌ريم شنگالى وه‌زيرى پيشمه رگه به وه‌كاله‌ت و ئه‌ندامێتی شيخ جه‌عفه‌ر و چه‌ند فه‌رمانده‌يه‌كى دیكه و به به‌شداری هاوپه‌یمانان، له‌گه‌ڵ سوپاسالار و گه‌وره به‌رپرسانی سه‌ربازیی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه تا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لا بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، میدیاكانی سه‌ر به نووری مالیكی و گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هاوشانی هێرشه چه‌كدارییه‌كانیان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامن له بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده دژی هه‌رێمی كوردستان و له ئاستی ناوخۆی كوردستانیش كه‌سانێك هه‌ن بره‌و به‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌ده‌ن.
