حه‌شدی شه‌عبی دوو گه‌نجی كورد بێسه‌روشوێن ده‌كات
حه‌شدی شه‌عبی له پێشێلكارییهكانییان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانی كورد به‌رده‌وامن
K24 - هه‌ولێر:
پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه داگیركراوه‌كان به‌رده‌وامه و دوێنێ شه‌ویش چوونه‌ته سه‌ر ماڵی زیاتر له 4 هاووڵاتی كورد و باره‌گای حزبی شیوعی كوردستانیشیان له كه‌ركووك داگیركردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستیكه‌وتووه، دوێنێ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كانی گوندی "دووبزن"ی حه‌سار له سنووری ناحیه‌ی شوان و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه نیشتووه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ناو شاری كه‌ركووك به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئارامی شاره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سه نزیك و سكرتێرهكانییان ماڵه‌كانییان گواستووه‌ته سنووری پارێزگای سلێمانی.
حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای دووبزیش چوونه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و دوو گه‌نجی كوردیان ده‌ستگیركردووه كه تا ئێستا بێ سه‌ر و شوێنن، یه‌كێكیشیان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، هێزه‌كانی سوپای عێراق له گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی شاری كه‌ركووك، چوونه‌ته سه‌ر باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان و باره‌گه‌كه‌یان به كادیره‌كان چۆڵكردووه و داگیریان كردووه.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری، شاری كه‌ركووك راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرا و پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی شاره‌كه‌یان لادا و كه‌سێك به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی سووننه‌یان وه‌ك پارێزگاری شاره‌كه دیاریكرد، تا ئێستاش به‌هۆی ئاڵۆزی ره‌وشی شاره‌كه، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه.
به گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی حه‌شد، زیاتر له 175 هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه و ماڵه‌كانییان جێهێشتووه، تا ئێستاش زیاتر له 100 ماڵی كورد سووتێنراون و تاڵان كراون.