رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور ھۆشداری دەدات
به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داخستنی ده‌روازه‌ی پێشابوور هه‌بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی پزیشكانی بێ‌سنووردا هاتووه، ده‌روازه‌ی پێشابوور تاكه ده‌روازه‌ی نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستانه، كه سه‌رجه‌م رێكخراوه مرۆیی ولۆجستیهكان هاوكاری له‌ڕێگه‌یه‌وه بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌گوازنه‌وه. هه‌روه‌ها هۆشداری له‌باره‌ی داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه ده‌دات و ده‌ڵێت، به ملیۆنان كه‌سی سڤیل له حه‌سه‌كه، ره‌ققه، كۆبانێ، گرێ سپیێ و منبج پێویستیان به هاوكاری هه‌یه.