عێراق فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووكی پێكھێنا
فهرماندهیی ئۆپراسیۆنی رۆژههڵاتی دیجله ههڵوهشایهوه
K24 - ههولێر:
عەلی فازڵ عومران، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، ئاشكرایكرد، فەرمانێك لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە، بۆ پێكھێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، لەبری رۆژھەڵاتی دیجلە و بارەگاكەشی لە كەركووك دەبێت.
عومران گوتی، ئەركی ئەو فەرماندەییە، پاراستنی ئەمن و ئاسایشی پارێزگا و سەرپەرشتیكردنی سەرجەم ھێزە ئەمنییەكان دەبێت.
ئهمه له كاتێكدایه، پێشتر باس لەوە دەكرا كە حەشدی شەعبی و سەرجەم ھێزە سەربازییەكان كەركووك چۆڵدەكەن و دۆسێی ئەمنی رادەستی پۆلیس دەكرێت.