كانتۆنی جه‌زیره: سێمالکا لە نێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستان بە کراوەیی دەمێنێتەوە
پزیشكانی بێ‌سنوور: داخستنی پێشابوور زیان له ملیۆنان كه‌س ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
دەستەی ناوخۆیی کانتۆنی جەزیرە دەڵێت: "دەروازەی سێمالکا لە نێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستان بە کراوەیی دەمێنێتەوە".
دەستەی ناوخۆیی کانتۆنی جەزیرە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە دەروازەی سێمێلکا کراوەیە و بە کراوەییش دەمێنێتەوە، دەشڵێ هاووڵاتیان و ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بچنە باشووری کوردستان و بگەڕێنەوە دەتوانن لە رێگەی سێمێلکاوە هاتووچۆ بکەن.
پێشتر رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر داخستنی ده‌روازه‌ی پێشابوور هۆشداریی ده‌دات.
له به‌یاننامه‌یه‌كی پزیشكانی بێ‌سنووردا هاتووه، ده‌روازه‌ی پێشابوور تاكه ده‌روازه‌ی نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستانه، كه سه‌رجه‌م رێكخراوه مرۆیی و لۆجستیه‌كان هاوكاری له‌ڕێگه‌یه‌وه بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌گوازنه‌وه.
هه‌روه‌ها هۆشداریی له‌باره‌ی داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه ده‌دات و ده‌ڵێت، به ملیۆنان كه‌سی سڤیل له حه‌سه‌كه، ره‌ققه، كۆبانێ، گرێ سپی و منبج پێویستیان به هاوكاری هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و به‌ردوامی ئاواره‌بوونی خه‌ڵك به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ران له رۆژئاوای كوردستان هه‌ن، پێویستیان به‌و هاوكاریانه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی فیشخابووره‌وه پێیان ده‌گات و، حكومه‌تی عێراقیش داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه ده‌كات.