هوشیار زێباری: هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی به‌ناوی پێشخابوور نییه
زێباری: له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ته‌نها خاڵی سنووریی خابوور هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه: "هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنووری به‌ناوی ده‌روازه‌ی سنووریی پێشخابوور، نییه".
هۆشیار زێباری، له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی " هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنووری به‌ناوی ده‌روازه‌ی سنووریی پێشخابوور، نییه، ئەوەی هەیە "خاڵێكی سنوورییە، كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا هەیەتی به‌ناوی خابوور".
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئەو خاڵە سنوورییە دەكەوێتە نەخشەی دوای 2003 و سەر بەپارێزگای دهۆكە، نەك پارێزگای نەینەوا".
ئه‌و قسانه‌ی زێباری له كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق به‌بیانووی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاڵی سنووری پێشخابوور، هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكردووه‌و له سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیاندا تێكشێنراون.
له دواین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، یه‌كێك له داواكارییه‌كانی به‌غدا بووه.