ئاگربه‌ستی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق درێژكرایه‌وه
ئه‌مڕۆ شاندی سه‌ربازیی هه‌ر دوو لا كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ جاریكی دیكه شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به چاودێری شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا له شاری مووسڵ كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌نێوان هه‌مان ئه‌و شانده‌یه كه دوێنێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كۆببوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست رێككه‌وتوون تا ئه‌وكاته‌ی گفتوگۆكان ده‌گه‌نه ئاكامێك و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، گفتوگۆكان درێژه‌یان ده‌بیت.