سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەستی لەكار كێشایەوە
گۆڕانگاری لە فراكسیۆن دەكەن
K24 - ھەولێر
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئەبوبەكر ھەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان دەستی لەكار كێشایەوەو وەك ئەندامی پەرلەمان دەمێنێتەوە".
شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە كوردستان24 گوت: "گۆڕانكاریمان لە دەستەی فراكسیۆن كردووە و دەست لەكاركێشانەوەی ئەبوبەكر ھەڵەدنی، لە سەرۆكایەتی فراكسیۆن پەیوەندی بەو گۆڕانكارییەوە ھەبوو".
راشیگەیاند: "بەھزاد زێباری، وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە شوێنی ئەبوبەكر ھەڵەدنی دەسبەكار دەبێت، ھەروەھا بەھار عەبدولرەحمان دەبێت بە جێگری سەرۆكی فراكسیۆن".