ماکرۆن داوا لە عەبادی دەكات مافی كورد لەبەرچاو بگرێ

بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكرێن

K24 - ھەولێر

ماكرۆن داوا لە عەبادی دەكات، مافی كورد لەبەرچاوبگرێ و ناوچە جێناكۆكەكانیش بە ھاوبەشی بەڕێوەببرێن.

كۆشكی ئێلیزێ بەیاننامەیەكی بڵاویكردەوە و تیایدا ھاتووە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بەتەلەفون پەیوەندی بە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە كردووە و پشتگیری وڵاتەكەی بۆ گفتوگۆی نێوان حكومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا دووپاتكردووەتەوە و داوایكردووە  مافی كورد لەبەرچاوبگرێ و ناوچە جێناكۆكەكان بە ھاوبەشی بەڕێوەببرێن و رەچاوی مافەكانی كورد بكرێت.

پێشتریش چەندینجار سەرۆكی فەرەنسا داوای لە حكومەتی عێراق كردووە مافی كورد و كەمینەكان پشتگوێ نەخرێن و بە گفتوگۆ كێشەكانیان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان چارەسەر بكەن.