كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌ك دواخرا
په‌رله‌مان به یاسایه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه گشتییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌و پاش ئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕێوه بچێت، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك دواخرا".
له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/10/2017ـی په‌رله‌مانی كوردستاندا سێ خاڵ وه‌ك به‌رنامه‌ی كار ده‌ستنیشانكراوه.
یه‌كه‌م - خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
دووه‌م - خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای (دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه گشتییه‌كانی هه‌رێم) به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ـی ساڵی 1992ـی هه‌مواركراو.
سێیه‌م - ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار، گۆران ئازاد له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌قی پرۆژه یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا
ماددەی یەكەم:
دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی هەرێم و خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەسەر دامەزراوە گشتیەكانی هەرێم دابەشدەكرێن بەم شێوەیە:
یەكەم: پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتوو لە حوكمی ماددەكانی یەكەم و دووەم-ەوە هەروەها بڕگەکانی (دوو، شەش، یازدە، پازدە، هەژدە، نزدە) لەماددەی دەیەم لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی دەبێت.
دووەم: پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتوو لە بڕگەمانی (سێ، چوار، پێنج، حەوت، هەشت، هەڤدە) لە ماددەی دەیەم لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- -عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
سێیەم: پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتوو لە بڕگەكانی (یەكەم/2، چواردە) لەماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەبێت.
چوارەم: پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتوو لە بڕگەكانی (دوازدە، سیازدە، شازدە) لە ماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەر دەبێت.
ماددەی دووەم:
دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لەكارو ئەركەكانی بەردەوام دەبێت.
ماددەی سێیەم:
یەكەم: كاركردن بەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو رادەگرێت تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: ئەم یاسایە بەركاردەبێت تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی هەرێم و خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.
ماددەی چوارەم:
كاربەهیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كە پێچەوانەی ئەحكامەكانی ئەم یاسایە بێت.
ماددەی پێنجەم:
ئەم یاسایە لەماوەی (10) رۆژ لە بەروای پەسەندكردنی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە دەردەچوێندرێت و لەرۆژی دەرچونیەوە جێبەجێ دەكرێت، لەرۆژنامەی فەرمی وەقاعیقی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.