نەخۆشخانەی گشتی شنگال داخرا
پزیشكان و كارمهندان دوای هاتنی میلیشیاكانی حهشد چوونهته دهۆك
K24 – دهۆک:
تاکە نەخۆشخانە لە شنگاڵ کە نەخۆشخانەی گشتی یە, لە دوای هاتنی حەشدی شەعبی و داگیرکردنی دەڤەری شنگاڵ, ئەمرۆ دەرگاکەی بە رووی نەخۆشەکان داخست و رەوشی تەندروستییش لە دۆخێکی نالەباردایە.
به گوێرهی ئەو زانیارییانهی بە دەست نووسینگەی دهۆکی کوردستان 24 گەیشتووە، هۆی داخستنی نەخۆشخانەکە نەبوونی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی یە کە بە هۆی هاتنی حەشد, پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کە ژمارەیان لە بنەڕەتدا کەمبوو، بەرەو دهۆک هاتوون.
ئەمرۆ چەند حاڵەتێکی نەخۆشی له ناكاو هەبوون، بەڵام لەبەر نەبوونی خزمەتی تەندروستی لە شنگاڵ, خەڵکی نەخۆشەکانیان بۆ نەخۆشخانەی ناحیەی سنۆنێ گوازرایەوە، له كاتێكدا نهخۆشخانهی سنوونێش بهدهست كهمی پێداویستی و كارمهند و دهرمانهوه، له بارێكی خراپدایه.

