هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هۆشدارییه‌ك له‌ باره‌ی ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوه‌

داوا لە هاولاتیانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هێمنی بپارێزن و رێگە بە خەلکی گێرەشێوێن مەدەن لە پەنای ئێوەوە فیتنە ئاژاوە بنێنەوە.

هۆشداری دەدەینە هەر کەسێکیش کە ئاژاوەگێری بکات و هێرش بکاتە سەر هەر بارەگا و بنکەیەک  و ئەوانەی ئەو کردارانەش بکەن رووبەروویان دەبینەوە و رێکاری توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر.

داواش لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین بەوپەری ئامادەباشیەوە هەر هەولێکی گوماناوی بۆ ئاژاوەگێران پوچەل بکەنەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان