روونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
K24 - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێـی نیشتمانی كوردستان له زاخۆی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوا ده‌كات ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان وشیاربن لە پاراستنی بنکە و بارەگای سەرجەم حزبەکان.
ده‌قه‌كی روونكردنه‌وه‌كه:
بەداخەوە ئەمشەو ۲۹ـ ۱٠ـ ۲٠۱۷ ، هەندێک خەڵکی گێرەشێوێن هێرشیان کردە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زاخۆ.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدانەی ئەوکارە دەکەین و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە گێرەشێوێنیە دەستگیربکەن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکەن، لەهەمان کاتدا داوا لەو دەزگایانە دەکەین وشیاربن لە پاراستنی بنکە و بارەگای سەرجەم حزبەکان و رێگا نەدەن گێرەشێوێن و خراپەکاران هەوڵی شێواندنی بارودۆخی کوردستان بدەن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
29ی 10ی 2017