بەریتانیا ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەدات

لەندەن دەیەوێت نێوەندگیری نێوان ھەولێر و بەغدا بكات

K24 - ھەولێر

لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، پێشنیاری كرد، نێوەندگیری نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق بكات، جۆنسن بە عەبادی گوتووە، نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان دەربڕییوە.

لەبەرامبەردا عەبادی گوتویەتی، سوورین لەسەر سەپاندنی دەستەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵی بەسەر تەواوی خاكی عێراق، پێویستیشە ھەولێر پەلە بكات لە رادەستكردنی فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكان بە حكومەتی عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر مانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە عەبادی گوتبوو، دەبێ عێراق رێز لە مافەكانی گەلی كوردستان بگرێت و كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.