حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌گرێكی كوردستان تیڤی به چه‌قۆ ده‌كوژن
هاوژینه‌كه‌یان به حه‌بل به‌ستووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، لەگوندی حه‌فته‌غاری سنووری داقووق، وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی"ـیان كوشتووه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته سه‌ر ماڵی، ئەرکان شەریف، وێنه‌گری كوردستان تیڤی، جگه له‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی ئه‌ركانیان به حه‌بل به‌ستووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه خۆیشیان به چه‌قۆ كوشتووه".
ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش له ئارادایه كه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌گره‌كه‌یان سه‌ربڕیبێت.
ئه‌ركان شه‌ریف ته‌مه‌نی 54 ساڵان بووه‌و باوكی 3 منداڵه و له ساڵی 2004ـوه له كه‌ناڵی كوردستان تیڤی كاری ده‌كرد.