پەرلەمانتارێكی بەریتانیا: ھەموو جیھان قەرزداری سەرۆك بارزانییە

"ئەو سەرۆکەی سەرکردایەتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە شەڕی دژ بە داعش"

K24 - ھەولێر

نەدیم زەھاوی، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی بەریتانیا دەڵێ، ھەموو جیھان قەرزداری سەرۆك بارزانییە.

نەدیم زەھاوی، لە تویتێکدا سوپاسی رۆڵی سەرۆك بارزانی دەکات و نووسیویەتی، "ھەموو جیھان زۆر قەرزداری سەرۆك مەسعود بارزانییە، ئەو سەرۆکەی کە سەرکردایەتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە شەڕی دژ بە داعش. زەھاوی دەڵێ، سوپاس بەرێز بارزانی.

ھەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارە کوردەی پەرلەمانی بەریتانیا لەکاتێکدایە کە سەرۆك بارزانی لە نامەیەکدا کە بۆ پەرلەمانی کوردستانی ناردووە رایگەیاندووە، ئامادە نیە ماوەی سەرۆکایەتی بۆ درێژ بکرێتەوە، داوایکردووە دەسەڵاتەکانی بدرێنە پەرلەمان و حکومەت و ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان.