سكرتێری حدك: بارزانی دەتوانێ سەركردایەتی بەرەیەكی نیشتمانی بكات

مسته‌فا مه‌ولوودی: كوردستان پێویستی بە رۆڵگێرانی مەسعود بارزانی ھەیە

K24 - هه‌ولێر:

مسته‌فا مه‌ولوودی، سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "لەئێستادا كوردستان پێویستی بە رۆڵگێرانی مەسعود بارزانی ھەیە".

سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "ئەگەر بارزانی لەپۆستی سەرۆكایەتی ھەرێمیشدا نەبێ، دەتوانێ سەركردایەتی بەرەیەكی نیشتمانی و نەتەوەیی بگرێتە ئەستۆ".