سكرتێری حدك: بارزانی دەتوانێ سەركردایەتی بەرەیەكی نیشتمانی بكات
مستهفا مهولوودی: كوردستان پێویستی بە رۆڵگێرانی مەسعود بارزانی ھەیە
K24 - ههولێر:
مستهفا مهولوودی، سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند: "لەئێستادا كوردستان پێویستی بە رۆڵگێرانی مەسعود بارزانی ھەیە".
سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24 راگهیاند: "ئەگەر بارزانی لەپۆستی سەرۆكایەتی ھەرێمیشدا نەبێ، دەتوانێ سەركردایەتی بەرەیەكی نیشتمانی و نەتەوەیی بگرێتە ئەستۆ".