به‌ريتانيا ستايشى رۆڵى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات
چارەسەری ناکۆکیە لە مێژیینەیەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بکەن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا ستايشى رۆڵى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كرد و داواى كرد، هه‌رێم و به‌غدا ده‌ست به دانووستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه له مێژينه‌ييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا رايگه‌ياندووه، رۆژى یەکشەممە وەزیری دەرەوە قسەی لە گەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عیراق حیدر عبادی کردووه. ئەو هانی هەردوولای دا کەوا بەدووای چارەسەرێکی خێرا و ئاشتیانەدا بگەڕێن لە چوارچێوەی دەستوور بۆ ئەو تەنگەژەیەی نێوان کورد و عێراق وە بەریتانیا پاڵپشتی خۆی بۆ کورد چەند بارە دەکاتەوە لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو.
له‌و ميانه‌يه‌دا وەزیری دەرەوە بۆریس جۆنسۆن وتی: بەریتانیا پێشوازی لە ئامادەیی حکومه‌تی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی دایەلۆگ لە سەر بنچینەی دەستووری عێراقی. بەریتانیا هانی هەردوو لا دەدات بۆ رێککەوتن لەسەر خشتەیەک بۆ گفتوگۆکان.
هه‌روه‌ها وتى: بەریتانیا پابەندە بە سەروەری، یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی هەموو گەلانی عێراق، لەنێویان کوردانی عێراق، لە نێو عێراقێکی یەکگرتوو.
روونيشيكرده‌وه، ئەمە جێگای گرنگە کەوا هەموو لایەنەکان بەردەوام بن لە فۆکەس خستنە سەر شەڕکردن دژی داعش، رێگریان لێبکەن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەیان و بەیەکەوە کار بکەن بۆ بنیاتنانەوەی شار و شارۆچکە ئازادکراوەکان.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وام نه‌بوونى سه‌رۆك بارزانى له پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيادا هاتووه، ئێمە پێشوازی لەو دەرفەتەی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە دەبێتە رێگە خۆشکەرێک بۆ گواستنەوەی بۆ نەوەیەکی نوێی کوردەکان. ئەوان پێویستە کە دامودەزگایەکی دیموکراتی بەهێز دابمەزرێنن و چارەسەری ناکۆکیە لە مێژیینەیەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بکەن لە چوارچێوەی دەستووری عێراق. ئەوان پاڵپشتیەکی تەواوی بەریتانیایان دەبێت.
ئه‌وه‌شى وتووه، كه حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارێکی بەهێزی بەریتانیا بوون لەم چەند ساڵەی دوواییدا هەروەک بەیەکەوە شەڕی نەهامەتیەکانی داعشمان کرد لە ناوچەکەدا.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا راشيگه‌ياندووه، من دەمەوێت ستایشی خۆم بگەیەنم بە سەرۆکی پێشوو، سەرکردایەتی بارزانی لەو شەڕەدا، بۆ خزمەتی چەندین ساڵەی بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق و وە ڕۆڵ بینینی لە دامەزراندنی عێراقی نوێ.