ئه‌مريكا داوا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به زووترين كات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
سه‌رۆك بارزانى به "سه‌ركرده‌يه‌كى مێژوويى ئازا" وه‌سفده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ستايشى بڕيارى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كرد، سه‌باره‌ت به درێژنهكردنهوهى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داواش ده‌كات هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به زووترين كات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانى سه‌ركرده‌يه‌كى مێژوويى و ئازاى خه‌ڵكى كوردستانه. هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌يه‌كى شه‌ڕى دژه تيرۆريشه. ئه‌م بڕياره‌ى نيشانى ده‌وڵه‌تدارى بارزانييه. له كاتێكى سه‌ختدا.
هه‌روه‌ها هاتووه: ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به ئومێدى ئه‌وه‌يه سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران به شێوه‌يه‌كى كاريگه‌ر به‌شدارى بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌رێمێكى كوردستانى به‌هێزمان ده‌وێت له چوارچێوه‌ى عێراقێكى يه‌كگرتووى ديموكراتدا ئه‌مه‌ش بۆ سه‌قامگيرى ماوه درێژ پێويسته بۆ تێكشكاندنى داعش.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: داوا له هه‌موو پارته كوردييه‌كان ده‌كه‌ين پشتگيرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى 2018.
له باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداوه، هاتووه: داوا له حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين به په‌له كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا راشيگه‌ياندووه، ئێمه هانى ئه‌و گفتوگۆيانه ده‌ده‌ين كه له‌م چه‌ند رۆژه ده‌ستيانپێكردووه و داواشدهكهين كۆتايى به پێكدادان و شه‌ڕ بێت. ئێمه پشتيوانى له سه‌ركردايه‌تى به‌هێزى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى ده‌كه‌ين، كه ده‌يه‌وێت دڵنيا بێت له تێكشكاندنى داعش و عێراقێكى جێ‌گير هه‌بێت له دوايدا.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پێشوازى له بڕياره تازه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيران عه‌بادى ده‌كه‌ين بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و پێويسته خۆى له توندوتيژى به دوور بخاته‌وه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان كه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌موو عێراقييه‌كان بكات. ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن و چاره‌سه‌رێكى ئاشتيانه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور بۆ هه‌موو ناكۆكييهكان بدۆزنه‌وه.
