مەکماستەر: ئەمریکا عێراقێکی بەهێزی دوور لە هەژموونی ئێرانی دەوێت
"بەهێزی عێراق بەندە بە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانەوە"
K24 - ھەولێر
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جارێکی دیکە پاڵپشتی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
هێربێرت مەکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە دانیشتنێکی دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان لە واشتنن روونیکردەوە، ئەمریکا عێراقێکی بەهێزی دوور لە هەژموونی ئێرانی دەوێت.
مەکماستەر دەڵێت، بەهێزی عێراق بە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانەوە بەندە. روونیکردەوە، ئەمریکا هاوبەشی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان هەیە و بەهای ئەو هاوبەشییەش زۆر بەرزە.
مەکماستەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، کاتێك سەردانی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دەکەیت، هەست دەکەیت لە یەکێك لە شارەکانی باشووری ئەوروپای.