سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ستایشی رۆڵی مێژوویی بارزانی ده‌كات
ماكرۆن: فه‌ڕه‌نسا له هه‌فته‌كانی داهاتوودا به‌رده‌وام كار بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ستایشی رۆڵی مێژوویی مه‌سعوود بارزانی ده‌كات و رۆڵی له جه‌نگی دژی داعش به‌رز ده‌نرخێنێ كه پێشمه‌رگه پشكی گه‌وره‌ی له یهكلایكردنهوهیدا هه‌بووه.
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 30/10/2017 كۆشكی ئیلیزێ، به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی رازینه‌بوونی بارزانی به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و وێڕای ستایشی رۆڵی مێژوویی بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی كوردستان، به‌تایبه‌تی له جه‌نگی دژی داعش، داوای له هه‌ولێر و به‌غدا كردووه ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی یه‌كتری ببن.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كردووه، ده‌ست له پرۆسه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر یه‌كتری هه‌ڵگرن و به پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامی به رێگای دانووستان و گفتوگۆ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و عێراقێكی یه‌كگرتوو".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه فه‌ڕه‌نسا بۆ ئاسانكاریی ئه‌و گفتوگۆیانه، له هه‌فته‌كانی داهاتوودا به به‌رده‌وامی كار ده‌كات.