نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی تیرۆركردنی كامێرامانه‌كه‌ی كوردستان تی ڤی ده‌كات
سوپاسی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌م داوایه‌شی له به‌غدا هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (یونامی)، له راگه‌یه‌ندراوێك، ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامهوانهكهی كه‌ركووك و توندوتیژییه‌كان ده‌كات.
یونامی وێڕای ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی رۆژنامه‌وانه كورده‌كه له كه‌ركووك، سه‌ركۆنه‌ی توندوتیژییه‌كان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر رۆژنامه‌وان و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستانیش ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا یونامی، هه‌ڵوێستی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت، كه دوای توندوتیژییه‌كانی دوێنێ، به په‌له هاتنه سه‌رخه‌ت و رێگریان له رووداوه توندوتیژییه‌كان كرد و هۆشدارییان له ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی گێره‌شێوێنی دا و داوایان له دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، رێگری له هه‌ر گرژییه‌ك بكه‌ن و پارێزگاریش له نووسینگه و باره‌گاكانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ن.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داواش له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و به دواداچوون له كوشتنی كامێرامانه‌كه‌ی كوردستان تی ڤی بكه‌ن، كه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه درایه به‌ر چه‌قۆ و كوژرا.
داواش ده‌كات، ئه‌نجامده‌رانی تیرۆركردنی رۆژنامه‌وان، ئەرکان شەریف، وێنه‌گری كوردستان تیڤی، بدرێنه دادگا و به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
ئه‌ركان شه‌ریف ته‌مه‌نی 54 ساڵان بووه‌و باوكی 3 منداڵه و له ساڵی 2004ـوه له كه‌ناڵی كوردستان تیڤی كاری ده‌كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، یونامی ئاماژه به بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات بۆ داخستنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان و دووپاتی ده‌كاته‌وه، راگه‌یاندنی ئازاد له كاتی قه‌یرانه‌كاندا، گرنگییه‌گی ده‌رده‌كه‌وێت.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك لێدوان توند له دژی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه بدات.