هه‌ولێر و به‌غدا له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكده‌بنه‌وه
"فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ئێران له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ئیداره ده‌درێن"
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی، قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوو لایان به چاودێری ئه‌مریكا به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چێت.
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌ی دیپلۆماسییه‌وه كه به باڵا ناوی بردووه ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی باڵیۆزی ئه‌مریكا و بریتانیا له عێراق و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌و وڵاته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رهه‌مدار بووه‌و یه‌كه‌مین رێككه‌وتنی لێكه‌وتووه‌ته‌وه تا پێكه‌وه ئیداره‌ی هاوبه‌شی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی "جێناكۆك" و ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران و توركیا و سووریا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیی له 8 ناوچه‌ی جێناكۆك كلێكه‌وتووه‌ته‌وه"
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ولێر و به‌غدا به چاودێری واشنتن و له‌نده‌ن و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی هاوبه‌ش رێككه‌وتوون كه له‌لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غداوه ئه‌ندامه‌كانی دابمه‌زرێنرێن و له‌و هه‌شت ناوچه‌یه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه ستراتیژیییه بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاوبكرێنه‌وه، ئه‌وانیش مه‌حموودییه، شێخان، سحێلا، ئه‌لقوش، خازر، فایده، گوێر و مه‌قلوب"ـن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان كه به رۆژنامه له‌نده‌نییه‌كه‌یان داوه "له رێككه‌وتنه‌كه‌دا به‌غدا قایل بووه كه هه‌رێمی كوردستان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا به‌ڕێوه ببات و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی سه‌رپه‌رشتی بكرێن و گفتوگۆش له‌نێوان هه‌ر دوو لایاندا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر شێوازێك بۆ داهاته‌كانیان ده‌ستیپێكردووه".
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی نوسیوویه‌تی: "به‌ڵام به‌غدا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافی ته‌واوی به‌سه‌ر ئیداره‌دانی ده‌روازه‌ی پێشخابووری نێوان پارێزگای نه‌ینه‌واو سووریا هه‌بێت و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له ده‌وروبه‌ری ده‌روازه‌كه هه‌بن"، له كاتێكدا كوردستان24 له سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه بۆ ئه‌و ده‌روازه‌یه هێزی پاسه‌وانی سنووری عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و هێزی ئه‌مریكی له پێشخابوور ده‌بن كه ته‌نها ده‌روازه‌یه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستاندا.
هه‌روه‌ها شانده هونه‌رییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن له كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوانیان به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
بڕیاره دوای گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر كێشه‌كان، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌نرێت و هێشتا گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی نه‌خشه‌ی كۆتایی رێككه‌وتنه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.