هیچ هێزێكی عێراقی نه‌هاتووه‌ته ئیبراهیم خه‌لیل
په‌یامنێری كوردستان24: سوپاسالاری عێراق سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له دیوی توركیا به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ رایگه‌یاند: "هیچ گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕێكی هێز له ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل رووی نه‌داوه‌و هیچ هێزێكی سه‌ربازی عێراق نه‌هاتوونه‌ته ئیبراهیم خه‌لیل، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له چه‌ند میدیایه‌كی عه‌ره‌بی و ناوچه‌ییه‌وه باسی راده‌ستكردنی ده‌روازه‌كه به هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌وه‌ی روویداوه سه‌ردانێكی عوسمان غانمی، سوپاسالاری عیراق بووه بۆ لای ئه‌و 35 سه‌ربازه عێراقییه‌ی كه ماوه‌ی مانگێكه نێردراوونه‌ته ناو خاكی توركیا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا له سنووری ئه‌و وڵاته‌دا مانۆڕیان ئه‌نجام ده‌دا، نه‌ك ده‌روازه‌ی سنوورییان راده‌ست كرابێت و ده‌روازه‌كه وه‌ك رۆژانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت".
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، به كوردستان24 راگه‌یاند: "هیچ حاڵه‌تێكی نائاسایی له ئیبراهیم خه‌لیل نییه، هیچ سه‌ربازێكی عێراقی نه‌هاتووه‌ته سنوور و ته‌نها چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراقی به هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌ناو توركیا چوونه‌ته ئه‌و شوێنه و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی خۆیشیان پێ نه‌بووه‌و هیچ شتێك رووی نه‌داوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا "عێراق قایل بووه كه هه‌رێمی كوردستان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا به‌ڕێوه ببات و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی سه‌رپه‌رشتی بكرێن و گفتوگۆش له‌نێوان هه‌ر دوو لایاندا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر شێوازێك بۆ داهاته‌كانیان ده‌ستیپێكردووه".