كۆمیسیۆن بڕیاری په‌سه‌ندكردنی لیسته نوێیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران: هیچ لیستیك بۆی نییه به‌و ناوه‌وه بانگه‌شه بكات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 31/10/2017 ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لیسته نوێیانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بۆ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 1/11/2017 په‌سه‌ندی كردبوون.
له نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان دا، هۆكاره‌كه‌ی روونكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی دیكه ته‌مه‌نی خۆی درێژكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی لیسته نوێیه‌كانی ده‌ركردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "په‌سه‌ندكردنی لیسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی 1/11/2017 بوو، بۆیه هیچ لیستێك بۆی نییه به‌و ناوه‌وه بانگه‌شه بكات و ناو و ژماره‌كه ته‌نها بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بووه‌و ئه‌ویش دواخراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك بارمته لای كۆمیسیۆن دانرابوو، له به‌رامبه‌ر تۆماركردنی لیستی قه‌واره سیاسییه‌كان وه‌رگیرابوو، بۆیان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌و پاش دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن له داهاتوودا، كۆمیسیۆن ده‌رفه‌تی دیكه ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ تۆماركردن و په‌سه‌ندكردنی لیست و قه‌واره‌كان.
