به ڤیدیۆ.. رووسیا به ژێرده‌ریایی جه‌نگی چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی داعش ده‌كات
له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ دێره‌زووری سووریا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، دیمه‌نی ڤیدیۆیی ساتی مووشه‌كبارانكردنی مۆڵگه‌كانی داعشی بڵاوكرده‌وه، كه له رێگه‌ی ژێرده‌ریاییه جه‌نگییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی مۆڵگه‌كانی رێكخراوه‌كه كرد.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژێرده‌ریایی جه‌نگی رووسی، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، به‌ناوی "فیلیكی نۆڤگۆرۆد"، چه‌ند مووشه‌كێكی له جۆری "كالیبه‌ر"، ئاراسته‌ی مۆڵگه‌كانی داعش كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاشكراشی ده‌كات، ته‌نها سێ مووشه‌كی كالیبه‌ر ئاراسته‌كراون، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش كه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی رێكخراوه‌كه‌ی لێبووه له‌گه‌ڵ خاڵێكی چاودێری رێكخراوی داعش، له پارێزگای دێره‌زووری سووریا كراونه‌ته ئامانج.