ئه‌مشه‌و گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر بۆ به‌غدا راگيران
ئه‌مشه‌و گه‌شته ناوخۆييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راگيران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و گه‌شته ناوخۆييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راگيران.
به گوێره‌ى زانيارى ژماره‌يه‌ك له‌و گه‌شتيارانه‌ى ئه‌مشه‌و گه‌شتيان هه‌بووه بۆ به‌غدا، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه گه‌شته‌كانيان دوا ده‌كه‌وێت.
يه‌كێك له هاووڵاتيان، كه بڕيار بوو كات 9:00 فڕۆكه‌كه‌ى به‌ره‌و به‌غدا هه‌ڵفڕێت، به كوردستان 24ى راگه‌ياند، به هۆى ئه‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا فه‌رمانبه‌رانى فڕۆكه‌خانه‌كه مانيان گرتووه، گه‌شته‌كه‌يان دواده‌كه‌وێت.
تا ئێستا واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كان رانه‌گه‌يه‌ندراوه.
سايتى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر خشته‌ى گه‌شته‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به دواكه‌وتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى ئه‌مشه‌وى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه.