عه‌بادى هێرش ده‌كاته سه‌ر ميدياى كوردى
گوتى: ئه‌وانه تاوانى جه‌نگ ئه‌نجامده‌ده‌ن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ئه‌مڕۆ هێرشێكى توندى كرده سه‌ر هه‌ندێك كه‌ناڵى كوردى و گوتى: ئه‌وانه تاوانى جه‌نگ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
عه‌بادى له ميانى لێدوانى رۆژنامه‌وانى، كه ئه‌مڕۆ دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ئه‌نجاميدا، گوتى: هه‌ندێك كه‌ناڵى كوردى هانى كوشتنى سه‌ربازانى عێراق ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش جێگه‌ى قبووڵ نييه و ده‌چێته خانه‌ى تاوانى جه‌نگ.
ئه‌م لێدوانه‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه دێت، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر ده‌سته‌ى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراقى كه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانه داواى راگرتنى په‌خشى كه‌ناڵى كوردستان 24 و رووداوى كرد.
دژايه‌تيكردنى كه‌ناڵى كوردستان 24 دواى ئه‌وه دێت، كه له ماوه‌ى رابردوودا، كه‌ناڵه‌كه رووماڵى له‌شكركێشى و په‌لاماره‌كانى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر سنووره‌كانى كوردستان به گشتى و كه‌ركووك و خورماتوو به تايبه‌تى كرد.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا، حكومه‌تى عێراق و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى كاركردنى كوردستان 24يان له سنوورى ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپا و حه‌شد قه‌ده‌غه كرد.
هاوكات نووسينگه‌كانى كوردستان 24 له به‌غدا و كه‌ركووك داخران و مۆڵه‌تى كاركردنى تيمه‌كانيشى له‌و ناوچانه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، كه له ژێر ده‌ستى حه‌شد و سوپادان.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى دژايه‌تيكردنى كه‌ناڵه كوردييه‌كان، دوێنێ كامێرامانى كه‌ناڵى كوردستان تى ڤى له داقووق، ئه‌ركان ره‌شيد، به شێوه‌يه‌كى دڕندانه له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه به به‌رچاوى هاوسه‌ر و منداڵه‌كانييه‌وه شه‌هيد كرا.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانى حه‌يده‌ر عه‌بادى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كوردستان24، نوره‌دين وه‌يسى، رايگه‌ياند: لێدوانه‌كانى عه‌بادى هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆيه بۆ سه‌ر ژيانى كارمه‌ندانى كوردستان 24. بۆيه حكومه‌تى عێراق به به‌رپرسيار ده‌زانين به‌رامبه‌ر ژيانى هه‌ر كارمه‌ندێكى كه‌ناڵه‌كه‌مان.
روونيشيكرده‌وه، لێدوانى ئه‌مڕۆى عه‌بادى رێگه خۆشكردنه بۆ په‌لاماردانى كارمه‌ندانى كوردستان 24، به‌و پێيه‌ى ئاماژه‌ى مه‌ترسيدارى به‌كارهێناوه و كه‌ناڵه‌كانى "به ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ" تۆمه‌تبار كردووه، هه‌ر بۆيه حكومه‌تى عێراق به‌رپرسياره له هه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كه له‌سه‌ر ژيانى كارمه‌ندانى كوردستان 24 درووست ده‌بێت.