ژمارەیەك كۆنگرێسمان ھەڵمەتێك بۆ پشتگیریی كوردستان ئەنجامدەدەن

لە كۆنگرێس كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ پشتگیریی كوردستان بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمان هه‌ڵمه‌تێكی پشتگیریی بۆ كورد له‌ دژی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

بڕیاره‌ ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی له‌وانه‌ رۆن دیسانتیس، ترێنت فڕانكز و هه‌روه‌ها ساباستیان گۆركا، راوێژكاری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زایی سه‌ربازیی و سیاسی ئه‌مریكی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ كۆنگرێس ئه‌نجام بده‌ن، به ‌مه‌به‌ستی داواكردن له‌ ئیداره‌ی تره‌مپ پشتگیریی كورد بكات و بیانپارێزن له‌ هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی نزیك له‌ ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری كوردستان.

هه‌روه‌ها له‌و كۆنگره‌یه‌دا بڕیاره‌ كۆنگرێسمانانی ئه‌مریكی داوا له‌ كۆشكی سپی بكه‌ن هاوكاریی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دابین بكات به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتی باشووری كوردستان.