ئه‌مریكا: كورد به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیمان ده‌مێنێته‌وه
واشنتن ئاگاداری پێشلێكارییەكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییە
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له واشنتن رایگه‌یاند هیچ گومانی تێدا نییه ئه‌مریكا ستایشی رۆڵی كورد و هێزی پێشمه‌رگه و قوربانیه‌كانیان ده‌كه‌ن و به هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكا ده‌مێننه‌وه.
له‌باره‌ی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووسه كورده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی داقوق، هێزه‌ر ناورت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24دا رایگه‌یاند ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و راپۆرتانه‌ن كه باس له كوشتنی رۆژنامه‌نوسێك ده‌كه‌ن له كه‌ركووك و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و هه‌وڵه‌كانیشیان هه‌ر به‌رده‌وامه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".