پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی توركمان باسی وێرانكردنی خورماتوو ده‌كات
"چه‌كداره‌كان له ئه‌نفالی رژێمی به‌عس خراپتریان به خوورماتوو كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی توركمان له قه‌زای خورماتوو، ره‌وشی ناله‌باری شاره‌كه بۆ پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی كورد ده‌گێڕیته‌وه‌و ده‌ڵێت: "شاره‌كه هه‌مووی وێرانكراوه‌و هه‌مووی یه‌ك ده‌كوژێ و ماڵیان نه‌هێشتووه هه‌موویان تاڵانكردووهو بارودۆخه‌كه له ئه‌نفاله‌كه‌ی رژێمی به‌عس خراپتره".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و مێژووی تۆماركردنه‌كه‌ی دیارنییه و پێده‌چێت باسی رووداوه‌كانی ماوه‌كانی پێشووی شارۆچكه‌كه بكات، ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه زۆر به راشكاوی و راستگۆیی ره‌وشی دژواری قه‌زاكه باس ده‌كات و ده‌ڵێت: "ماڵی خزم و كه‌سوكاری منیش هه‌مووی وێرانكراوه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه په‌ڕاگه‌نده و په‌رته‌وازه بوون و به‌شێكیان كه‌س نازانیت روویان له چ شوێنێك كردووه".
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یشی ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌ڵێت: "عه‌ره‌بی عێراقییان تێدایه و ئێرانی و یه‌مه‌نی و هه‌موو جۆره كه‌سێك له‌و شاره خه‌ریكی كوشتوبڕن و هه‌موویان ویرانكردووهو ئه‌وه‌ی بینیوومانه زۆر له ئه‌نفالی سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عس خراپتره".
شارۆچكه‌ی خوورماتوو ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی توركمانی شیعه كه‌وتووه‌ته ره‌وشێكی دژوارهوهو پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به ریككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی حزبێكی كوردی پێشمه‌رگه‌كانیان له ناوچه‌كه كشانده‌وه، به‌ته‌واوی كه‌وته ده‌ست ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی شیعه و وێرانیان كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌كی زۆره فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئیرانی به‌ناوی ئیقبال پوور، له ناحیه‌ی ئامرلی سه‌رقاڵی داڕشتنی ئه‌و پیلانانه بووه‌و پێشتریش سه‌رچاوه‌ی گرژییه‌كانی قه‌زاكه بووه، به‌ڵام دواجار ده‌ستیان به‌سه‌ر شارهكهكهدا گرت و وێرانیان كرد و كوردیان تێدا نه‌هێشت و هه‌مووی ده‌ربه‌ده‌ركرا.