فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكە لە سنووری سیدەكان بۆردوومان دەكەن

بەھۆی بوونی بارەگاكانی پەكەكە سنوورەكە كەوتووەتە بەر بۆردوومانەكانی توركیا

K24 - سۆران

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە دەڤەری برادۆستی سنووری شارەدێی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران بۆردوومان دەكەن.

پەیامنێری كوردستان24 لە سنوورەكە رایگەیاند: "چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا بارەگاكانی پەكەكە لە گەلی موغارێ و چیای خواكوڕك لە سنووری شارەدێی سیدەكان بۆردوومان دەكەن".

پەیامنێرمان راشگەیاند: "تا ئێستا زیانی گیانی و ماددی بۆردومانەکە نەزانراوە و پەکەکەش هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە".

چەند ساڵێكە بەھۆی بوونی بارەگاكانی پەكەكە سنووری سیدەكان و چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان لەلایەن توركیاوە بۆردوومان دەكەن، چەندین جاریش ھاووڵاتیان بەوھۆیەوە بوونەتە قوربانی و زیانی زۆریش بەر رەزوباخی جوتیاران كەوتووە.