مهسروور بارزانی: بەکارهێنانی هێز بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان هیچ ئەنجامێکی نابێت
راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان و باڵیۆزی بریتانیا له بهغدا كۆبوونهوه
K24 - ههولێر:
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگهیاند: "هێرشی سەربازیی بەغدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دیکە ئاماژەی ئهوهبوو کە نزیکەی سەدەیەکە لە عێراقدا هێزی سەربازی بۆ سەرکوتکردنی خواستی کورد بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەو کردارانە بێ ئەنجام بووە، بۆیە پێویستە بەغدا لە جیاتی سەپاندنی هێز بیر لە رێگەچارەی ئاشتیانە و گفتوگۆ بکاتەوە".
ئهمڕۆ چوارشهممه 1/11/2017 له میانی دیدارێكی نێوان، مهسروور بارزانی راویژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان و فرانک بێیکر باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق و شاندی یاوەریدا، دوا پەرەسەندنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وبەغدا گفتوگۆی لهبارهوه كراوهو باڵیۆزی بەریتانی نیازی خۆی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی ولاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و هیوای خواست، هەرچی زووه جوڵە سەربازیەکان کۆتایی پێبهێنرێت و هەولێر و بەغدا لە سەر مێزی گفتوگۆ بەپێی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکەن.
له دیدارهكهدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوهكردووه "له بەغدا زۆر باسی جێبەجێکردنی دەستور دەکرێت، بەڵام ئەو رێکارانەی لە بەرامبەر هەرێم دەگیرێنەبەر سیاسین و پێشێلکردنی زەقی دەستوورن، ئەگەر بڕیاریشە دەستور جێبەجێکرێت، پێویستە هەموو دەستوور وەک خۆی جێبەجێبکرێت".
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش هیوای خواست، هەرچی زووتر دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا لە بواری سەربازیەوە بۆ بواری سیاسی و ئیداری بگوازرێتەوە و کۆتایی بەو گرژیانەی ئێستا بهێنرێت.
