هاتنی ستافی عه‌ره‌ب بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ره‌تده‌كرێته‌وه
تاهیر عه‌بدوڵڵا: هیچ نوسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان نەگەیشتووەتە به دەستمان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/11/2017 تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌رێوبه‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: "تاوه‌كو ئێستا هیچ نوسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان نەگەیشتووەتە به دەستمان و هیچ تیمێك و كارمەندێكی به‌غداش نه‌هاتوون بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلیمانی و پێویسته هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گۆاستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت.