حه‌شدى شه‌عبى: عه‌بادى داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركياى كردووه
عه‌بادى داواى له توركيا كردووه، هێزه‌كه‌ى له باشيك بكێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسى دۆسييه‌ى ئه‌منى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و فه‌رمانده له ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌بو ئالا وه‌لائى رايگه‌ياند، عه‌بادى داواى له توركيا كردووه، هێزه‌كه‌ى له باشيك بكێشێته‌وه.
وه‌لائى گوتيشى: سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى داواى له سه‌رۆكايه‌تى توركيا كردووه، هێزه‌كانيان له سنوورى شاره‌دێى باشيك پاشه‌كشێ پێ بكه‌ن.
گوتيشى: حه‌شد زاڵه به‌سه‌ر ناحيهى باشيك دا و سه‌رۆك وه‌زيرانى فه‌رمانى پێكردووين پاشه‌كشێ بكه‌ين و به سه‌ر چياى باشيكدا ههڵنهگهڕێين له ترسى ئه‌وه‌ى پێكدادان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه درووست نه‌بێت كه له‌وێن.
هه‌روه‌ها گوتى: هێزه‌كانى فيرقه‌ى 16ى سوپاى عێراق، به‌رپرسيارێتى دۆسيه‌ى ئه‌منى ناحييهكهيان گرتووه‌ته ده‌ست و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانيشدا يه‌كه‌ى 30ى سه‌ر به حه‌شدى شه‌به‌ك له ناوچه‌كه جێ‌گير ده‌بن.