په‌يه‌ده ده‌يه‌وێت له كۆنگره‌ى ئاشتى له ژێر چاودێرى رووسيا به‌شدارى بكات
بڕياره له 18ى ئه‌م مانگه‌دا له ناوچه‌ى سوچى سه‌ر ده‌رياى ره‌ش، به سه‌رپه‌رشتى رووسيا كۆنگره‌ى ئاشتى تايبه‌ت به سووريا ئه‌نجام بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
هێزه كوردييه‌كانى سووريا، به نيازن به‌شدارى له دانووستانه‌كانى ئاشتى بكه‌ن، كه رووسيا پشتيوانى لێده‌كات.
هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كوردى له سووريا شاهۆز حسن، رايگه‌ياند، پارته‌كه‌ى ده‌خوازێت ئاماده بێت له‌و كۆنگره‌يه‌ى بۆ ئاشتى رووسيا سه‌رپه‌رشتى ده‌كات و بڕياره له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
گوتيشى: ئه‌وه يه‌كه‌م كۆنگره ده‌بێت كورد تێيدا به‌شدارى ده‌كات به مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى قه‌يرانى سووريا.
هه‌روه‌ها گوتى: كورد داوا ده‌كات، له سووريا په‌يڕه‌وى له سيستمى لامه‌ركه‌زى بكرێت و ئه‌وه‌ش ته‌نيا رێگه‌يه بۆ كۆتايهێنان به ململانێ و توندوتييه‌كانى وڵات كه ماوه‌ى شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان له سووريا له ناوه‌ڕاستى ئازار/ مارسى 2016دا پرۆژه‌ى فيدراڵييان خستووه‌ته‌ڕوو.
بڕياره له 18ى ئه‌م مانگه‌دا له ناوچه‌ى سوچى سه‌ر ده‌رياى ره‌ش، به سه‌رپه‌رشتى رووسيا كۆنگره‌ى ئاشتى تايبه‌ت به سووريا ئه‌نجام بدرێت.
هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى پارته‌كه‌ى رايان وايه به‌شدار بن له كۆنگره‌كه‌دا.
په‌يه‌ده له سووريا له 2011ه‌وه ده‌ركه‌وتووه و ئێستا بووه‌ته لايه‌نێكى به‌هێزى پرۆسه‌ى سياسى و شه‌ڕى چه‌كدارى سووريا و باڵى سه‌ربازى ئه‌و حزبه توانيويه‌تى له شه‌ڕى داعشدا سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى بۆ ناوچه‌كانيش دابمه‌زرێنێت.