سه‌لیم جبووری: نابێت حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق: گرنگه پێش هه‌ڵبژاردن ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ، 2/11/2017 سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: "نابێت رێگە بە گرووپەكانی حەشدی شەعبی بدرێت بەشداریی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بكه‌ن، چونکە بە پێی یاسا حەشدی شەعبی هێزێكی سەربازییە".
حەشدی شەعبی كه لەسەروبەندی هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە فتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان پێكهێنرا، ژماره‌یه‌كی زۆری خۆبەش و گرووپە چەكدارەكانی شیعەكانی لە خۆگرتووه، به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شد ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شداریی بكه‌ن".
ئه‌و هه‌وڵانه له كاتێكدایه، له ماوه‌ی رابردوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای حەشدی شەعبی پەسەند كرد و بە پێی یاساكە "حەشدی شەعبی لەچوارچێوەی سوپای عێراق و لەژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەركەكانی جێبەجێ دەكات".
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، هۆشداری دا و ده‌ڵێت: "نابێت ئه‌و ھێزه چه‌كدارانه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ببنه هۆی ترساندن و تۆقاندنی دانیشتوانی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان و نابێت پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەو كەسانە بگرێتەوە كه ده‌یانه‌وێت به‌ناوی جێبەجێكردنی یاسای "حەشدی شه‌عبی" كرداری سیاسی و سەربازی لە یەكتر جیا بكرێتەوه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جبووری گووتی: "گرنگە بەر لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، سەرجەم ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان تا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ن".
رۆژی سێشەممەی رابردوو، حكوومەتی عێراق، ١٥ی مانگی ئایاری ساڵی داهاتووی وەك وادەیەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دیاری كرد.