به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌شد و سوپای عێراق 180 هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره بوونه
79 هه‌زارییان هی كه‌ركووك
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌شد و سوپای عێراقی، بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، زیاتر له 183 هه‌زار هاووڵاتی كوردی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه، ئاواره بوونه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه، تا رۆژی 2ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، زیاتر له 183 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه ئاواره بوونه، كه 79 هه‌زارییان هی شاری كه‌ركووكن.
به‌هۆی راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك، به حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی ناو حزبێكی سیاسی، ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بوونه.
وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتووان ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزی ره‌وشی ئه‌منی، هاووڵاتییان ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.