نێچیرڤان بارزانی: نه‌مانویستووه شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رووبدات
سه‌رۆك وه‌زیران بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پێویست ده‌زانێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێك له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، هیچ كاتێك هه‌رێمی كوردستان نه‌یویستووه شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی له نیوان هه‌ولێر و به‌غدا رووبدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك به‌یاننامه‌مان ده‌ركردووه.
نێچیرڤانی بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، له به‌رامبه‌رادا به‌غدا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا فشاری زیاتر بخاته سه‌ر هه‌رێم و هێڵه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن و له‌م نێوه‌نده‌شدا پێشمه‌رگه به‌رگری له‌خۆی و ئه‌و ناوچانه كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پێویست زانی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، راشیگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌تی كه له هه‌شت مانگی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
لای خۆیه‌وه دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ربڕی كه له ئاكامدا شه‌ڕ و كوشتاری لێكه‌وته‌وه و هیوای خواست هه‌ردوولا هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ كۆتاییهێنان به بارگرژییه‌كان و ده‌ستپیكردنی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ستی به پێویست زانی.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێكخستنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
