ره‌وتی سه‌در: تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیه
پێویسته له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی سه‌در جه‌ختده‌كاته‌وه تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بریتییه له گفتوگۆ به گوێره‌ی ده‌ستوور.
به‌ها ئه‌عره‌جی ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، ته‌نگژه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به رێگه چاره‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كه به رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ره‌وتی سه‌در جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت پرسی ریفراندۆم و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بدرێته دادگای فیدڕاڵی. ئه‌و دادگایه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بدات.
دوێنێش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی پێشنیازه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌باره‌ت به مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه.