سلێمانی.. گەنجێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
دەرچوی زانکۆیە و پیشەی پاسەوان بووە لە كارگه‌يه‌ك
K24 – سلێمانى:
شه‌وى رابردوو، رێككه‌وتى 2ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2017، لە ناحیەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی گەنجێک بەناوی (هـ. م. ح) لەدایکبوی ساڵی ۱۹۸۷ لەماڵی خۆیاندا بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دواى گەيشتنی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاری شوێنی رووداوەکە کراو بە گوێره‌ى ئەنجامی سەرەتایی رووداوەکە خۆکوژی بووە.
پۆليس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوه‌كه كرده‌وه.
له لايه‌ن تيمه‌كانى فرياكه‌وتنه‌وه، تەرمى ئه‌و گه‌نجه گواسترايه‌وه بۆ پزیشکی دادوەری به مه‌به‌ستى لێكۆڵينه‌وه له ورده‌كارى رووداوه‌كه و هۆكارى گيانله‌ده‌ستدانى گه‌نجه‌كه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان 24 له سلێمانى، گەنجەکە دەرچوی زانکۆیە و پیشەی پاسەوان بووە لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو ناوچەیە.