خومه‌ينى له كه‌ركووكه
شارى كه‌ركووك، رووبه‌ڕووى زنجيره‌يه‌ك كرده‌وه‌ى توندوتيژى و ناسه‌قامگيرى ئه‌منى بووه‌ته‌وه. وه‌ك ده‌ستگيركردنى هه‌ڕه‌مه‌كيانه، رفاندن، تاڵان و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر هاووڵاتيان به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا.
K24 – هه‌ولێر:
شارى كه‌ركووك، رووبه‌ڕووى زنجيره‌يه‌ك كرده‌وه‌ى توندوتيژى و ناسه‌قامگيرى ئه‌منى بووه‌ته‌وه. وه‌ك ده‌ستگيركردنى هه‌ڕه‌مه‌كيانه، رفاندن، تاڵان و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر هاووڵاتيان به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا.
ئه‌و كرده‌وانه له‌م دواييه به هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى عێراق و هاتنى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ شاره‌كه په‌ره‌يان سه‌ندووه.
ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى كه‌ركووك به رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى رايگه‌ياندووه، پێشێلكاريى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ر به ئێران له گه‌ڕه‌كه‌كانى كه‌ركووك په‌ره‌يان سه‌ندووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماده نه‌بووه ناوى ئاشكرا بكرێت و ئه‌وه‌شى وتوه: هيچ رۆژێك تێ ناپه‌ڕێت كه تاوانێكى ئه‌و ميليشيايانه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى مه‌ده‌نى به تايبه‌تى كورد و عه‌ره‌بى سوننه‌ى تێدا روونه‌دا.
گوتيشى: ئه‌وه ته‌نيا ميليشياكانى حه‌شد نيين تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵكو سه‌ربازه عێراقييه‌كانيش پێشێلكارى ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، كرده‌وه‌كانى ده‌ستگيركردنى گه‌نجانى كورد به بێ فه‌رمانى دادوه‌رى، رفاندنى مامۆستايانى ئاينى كه زۆربه‌يان له پێكهاته‌ى سوننه‌ن دواى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر مزگه‌وته‌كانيان له پێشه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ن ده‌رهه‌ق به خه‌ڵك ئه‌نجامده‌درێن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و كرده‌وانه به ئامانجى وه‌رگرتنى پاره‌يه‌كى زۆر له كه‌سوكارى قوربانييه‌كان به‌رده‌وامن.
حه‌شدى شه‌عبى، كه ميليشيايه‌كى تائيفييه ره‌وشى ناسه‌قامگيرى كه‌ركووك و ململانێى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى قۆستووه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌جێندا ده‌ره‌كييه‌كانى و گۆڕينى پێكهاته‌ى شاره‌كه به قازانجى پێكهاته‌ى تائيفى و شيعه‌گه‌راكان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بۆ قودسى عه‌ره‌بى پشتڕاستى كردووه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانى حه‌شد، ئاڵاى شيعه‌گه‌رايى و وێنه‌ى مه‌رجه‌عه‌كانيان به تايبه‌تى خومه‌ينى و خامه‌نه‌ئى و سيستانى و ته‌نانه‌ت قه‌يس خه‌زعه‌لييان له شاره‌كه هه‌ڵواسيوه.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: له كه‌ركووك روو له هه‌ر كوێيه‌ك ده‌كه‌ين، هه‌ستياريت زێتر ده‌بێت به رامبه‌ر به به‌كارهێنانى وێنه‌ى سيمبوڵه شيعييه‌كان به جۆرێك ئه‌و لايه‌نانه ده‌يانه‌وێت وا پيشان بده‌ن كه‌ركووك سه‌ر به تارانه و له ژێر كۆنترۆڵى ميليشياكانى شيعه‌دايه.
چه‌ند شاهێدحاڵێك به قودسى عه‌ره‌بيان راگه‌ياندووه، هێزێكى ميليشياى حه‌شدى شيعه به ياوه‌رى هێزه‌كانى سوپاى عێراق و هه‌واڵگرى سه‌ربازى، هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كى ئازادى كورد نشينى كه‌ركووك و به شێوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى گه‌نجانى گه‌ڕه‌كه‌كه‌يان ده‌ستگيركردووه.
ئه‌و شاهێدحاڵانه دووپاتيانكردووه‌ته‌وه، هه‌ر گه‌نجێك ناسنامه‌ى كوردى بووبێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگيريان كردووه.
ئه‌بو عيسا دانيشتووى كه‌ركووكه و پيشه‌ى مامۆستايه، له لێدوانيدا بۆ قودسى عه‌ره‌بى نه‌يارێتى خۆى بۆ ئه‌و ره‌فتارانه ده‌ربڕيوه و به رۆژنامه‌كه‌ى وتووه: كرده‌وه‌ى ميليشياكانى حه‌شد له رفاندن، دزى، كوشتن ره‌وشێكى پڕ له ترس و بيميان له شاره‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و هاووڵاتيان ده‌بێت بۆ پاراستنى گيانيان نه‌چنه ده‌ره‌وه و ته‌نيا مه‌گه‌ر زۆر پێويست بێت و بۆ دابينكردنى پێويستييه‌كيان روو له ده‌ره‌وه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: رووداوه‌كانى كه‌ركووك هيچ ئاماژه‌يه‌كى خێريان پێوه نييه و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. كه‌ركووك رێگه‌ى پێكدادانێكى خوێناوى كه سه‌رده‌كێشێت بۆ كاولكارييه‌كى سه‌رتاسه‌رى له به‌رده‌مدايه.