گرفتەکانی وەرزش لە کوردستان
چۆن وەرزش لە کوردستان پێش دەکەوێت؟
نووسینی: بڵند فاتیح
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991وه باشووری كوردستان به جۆرێك له ساقمگیری ڕێژه‌یدا تێپه‌ڕیووه‌و به به‌رده‌وامی هه‌نگاویی گرنگی به‌ره‌وه پێشه‌وه ناوه له بواره جیاجیاكاندا. به‌تایبه‌تی دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003 له كوردستاندا بازدانێكی گه‌وره ڕوویدا و له ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی. هاوكات هاتنه ناوه‌وه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێت بۆ ناو كوردستان و پاشان زۆربوونی كه‌ناڵه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان كه ژیانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان ده‌گواسته‌وه بۆ كورستان وایكرد هه‌رێمه‌كه به‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بكرێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌و ژماره زۆره‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له وڵاته‌كه‌دا جێگربوون و به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ شه‌مه‌ك و كه‌ره‌سته‌كانیاندا ڕه‌نگ و ده‌نگی كولتوریی خۆیان ده‌گوازته‌وه بۆ هه‌رێمه‌كه.
ئه‌م كرانه‌وه وایكرد په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له نێوان كورد و جیهانی ده‌ره‌وه به‌گشتی و ڕۆژئاوایی به‌تایبه‌تی دروست ببێت،هه‌ربۆیه كولتوری ڕۆژئاوایی كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنێتی و چه‌ندێتی پێشكه‌وتنی هه‌رێمه‌كه.
بۆنموونه له بواری میدیا و ڕاگه‌یاندندا كوردستان جۆرێك له پێشكه‌وتنی ڕووكه‌ش یاخود ڕواڵه‌تیی به‌خۆییه‌وه بینیووه و له ئێستادا كه‌ناڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفشناڵ و مۆدێرنتر كار ده‌كه‌ن به‌به‌راورد به سه‌ره‌تا دوو هه‌زاره‌كان. له‌بواری ڕیكلام و ماركتینگیشدا به‌هه‌مان شێوه بیرۆكه‌ی نوێ و شێوازی تازه له كاركرندا ده‌بینین و هه‌مان شت ڕاسته بۆ بواره‌كانی هونه‌ر، گه‌شت و گوزار…هتد
له‌به‌رامبه‌ردا بواری وه‌رزشی كه بوارێكی ته‌رفیهییه وه‌كوو ئه‌و بوارانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد تاكوو ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوویی به‌خۆییه‌وه نه‌بینییه‌وه و هێشتا وه‌رزش له گۆشیه‌كی زۆر به‌رته‌سكدا ئابڵۆقه‌دراوه و سنووره‌كانی جیهانی ئه‌متۆری نه‌بڕیوه. لێره‌وه پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌بێت ئاخۆ بۆچی بواری وه‌رزش له كوردستاندا پێشكه‌وتنی به‌خۆییه‌وه نه‌بینییوه؟؟ بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویسته ته‌ماشای دۆخی وه‌رزشی كوردستان بكه‌ین له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینیی، سیاسی و ئابورییه‌وه، چوونكه هه‌ریه‌ك له‌م بوارانه كاریگه‌ری تایبه‌ت و جه‌وهه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر داكه‌وتنی وه‌رزش له هه‌رێمه‌كه‌دا.
تراژیدیایی میلی و كاریگه‌ری ئاین بۆ دروستبوونی ترس له شادیی و ئاهه‌نگگێڕان
مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد پڕه له كۆسپ و تراژیدیای میلی كه یاده‌وه‌ریی هه‌موو تاكێكی كوردی ته‌نیوه‌ته‌وه. ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆڕه‌و و پاشان تاده‌گاته شه‌ڕی داعش و له ئێستایشدا په‌لاماری ده‌وڵه‌تی عێراقی بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان، به‌شێكی گه‌وره‌ی یاده‌وریی كۆمه‌ڵگاكه‌یه. لێره‌وه هه‌موو تاكێكی كورد گوێبیستی ئه‌و په‌نده به‌ناوبانگه بووه و به‌كارهێناوه كه ده‌لێت (پێكه‌نینی زۆر، گریانی له‌دوایه). ئه‌م په‌نده وێنای ئه‌و حاڵه‌ته سایكۆلۆژییه ده‌كات كه له ده‌رووناسیدا به ( cherophobia-تۆقین له ئاهه‌نگێڕان ) ده‌ناسرێت. به‌گوێره‌ی پشكنینی زانستی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ده‌رونییه ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سی تووشبوو هه‌میشه ترسی له شادییه به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه، له‌وانه: دوای هه‌ر شادییه‌ك،ناخۆشییه‌ك به‌ڕێوه‌یه. كه‌سی دڵخۆش كه‌سێكی خراپ و هاوسۆزی بۆ كه‌سانی خه‌مبار نیه. خاڵێكیتریش ئه‌وه‌یه كه‌سی تووشبوو به‌م حاڵه‌ته ده‌روونییه واهه‌ست ده‌كات شادی و خۆشی بۆ كه‌سانی كاڵفامه و شادیی ده‌كرێت پرسه گرنگ و وجودییه‌كانمان له‌بیربباته‌وه.
ئه‌م حاڵه‌ته ده‌روونییه كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له نێو هه‌موو تاكێكی كوردیدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه، هۆكارێكی جه‌وهه‌ری پێشتگوێخستنی وه‌رزشه له نێو كۆمه‌ڵگایی كوردیدا، به‌وپێیه‌ی یارییه وه‌رزشه‌ییه‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئامانجی سه‌ره‌كیان به‌سه‌ربردنی كاتی خۆش و ئاهه‌نگێڕانه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگایی ڕۆژئاوایی و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكی وه‌ربگرین ده‌بینین دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌یه. چوونكه ئاشكراییه كه یه‌كێك له كۆلكه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگایی ئه‌مریكی ئه‌وه‌یه تاكه‌كان به ئاسووده‌یی و شادیی هه‌میشه‌یی بگه‌ن. به‌مانایه‌كیتر كۆمه‌ڵگایی ئه‌مریكی هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن شادی بۆ تاكه‌كانی فه‌راهه‌م بكات و له‌به‌رامبه‌ردا به‌ته‌واوه‌تی ڕێگریبكات له ئازار و ناخۆشی. ئه‌م دنیابینییه به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وه‌رزش یه‌ك ده‌گرێته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌بینین كۆمه‌ڵگایی ئه‌مریكی له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزشیی،كۆمه‌ڵگاییه‌كی زۆر سه‌ركه‌توو و به‌توانایه و له یارییه ئۆڵۆمپییه‌كاندا هه‌میشه پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی بۆخۆی ده‌ستبه‌ركردووه. هاوكات ئاین و دیدی ئاینی بۆ چێژ وه‌رگرتن و خۆشی بینین له دنیای فانی خاڵێكی دیكه‌ی گرنگه كه له‌م سیاقه‌دا پێویسته به هه‌ندی وه‌ربگرین. به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌موو ئاینه‌كان به‌گشتی و ئاینی ئیسلام به تایبه‌تی به گومان و ترسه‌وه ته‌ماشای ئاهه‌نگێڕان و خۆشی بینین ده‌كه‌ن.
چێژی مه‌رگدۆستی كۆلكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاینی ئیسلامه. له ئاینی ئیسلامدا مرۆڤدا پێویسته بۆ ژیانی دوای مردن كار بكات و هه‌موو ئه‌و چالاكیی و كارانه پشتگوێبخات كه واده‌كه‌ن ئیماندار خودا و قیامه‌ت له‌بیربكات. وه ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێك له دنیادا بكات، بێگومان ئامانج تێییدا پێویسته به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت بێت. لێره‌وه ئه‌گه‌رچی له كۆمه‌ڵگایی ئیسلامی‌دا گرنگی به وه‌رزشیش درابێت، به‌ڵام گرنگیپێدانه‌كه ته‌نها له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكبووه، به‌جۆرێك ته‌نها بۆ ڕاگرتنی توانای جه‌سته‌یی و پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی تاكه‌كان بووه. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رگیز ئامانجی وه‌رزش بۆ خودی وه‌رزشه‌كه داواكاری كۆمه‌لگا ئیسلامییه‌كان نه‌بوونه. ئه‌مه وایكردووه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌وه مه‌ودای باڵفڕێ و بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌رزش زۆر سنوردا ببێت و به‌به‌رده‌وامی له زیهنی كۆمه‌ڵگادا به‌ربه‌ره‌كانی بكرێت. به‌مشێوه‌یه ده‌كرێت بڵێین ته‌ماشاكردنی وه‌رزش به‌چاوێكی سووك له كۆمه‌ڵگایی كوردیدا یان بۆ تۆقین له ئاهه‌نگێڕان، یان بۆ چێژی مه‌رگدۆستی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بێگومان ئه‌م جۆره تێڕوانینانه‌ش به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی جه‌وهه‌ری یارییه وه‌رزشییه‌كانه، لێره‌وه وه‌رزش له‌نێو كۆمه‌ڵگاییه‌كی له‌م شێوه‌یه‌دا ئه‌سته‌مه گه‌شه بكات.
وه‌رزش وه‌كوو كه‌ره‌سته‌ییه‌كی سیاسیی
ژینگه‌ی وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كه ده‌كرێت ملیۆنان خه‌ڵك كۆبكاته‌وه و سه‌رقاڵیان بكات به‌خۆیه‌وه. بۆ نموونه له‌سه‌ر ژمێرییه‌كی سایتی topendsports هاتووه كه نزیكه‌ی سێ ملیار مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ته‌ماشای یاریی تۆپی پێ ده‌كه‌ن، واتا نزیكه‌ی ٤٦% ڕێژه‌ی دانیشتووانی جیهان. هاوكات یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد خاوه‌ن زۆرترین هانده‌ره له سه‌ر ئاستی یاری تۆپی پێ له جیهاندا به ڕێژه‌ی ٦٧٠ ملیۆن هانده‌ر. هه‌موو ئه‌م ژمارانه بۆمان ده‌رده‌خات كه یاری تۆپی پێ ده‌توانێت به ده‌یان جار له ژماره‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه خه‌ڵك له‌خۆی كۆبكاته‌وه. لێره‌شه‌وه به‌كارهێنای وه‌رزش وه‌كوو كه‌ره‌سته‌ییه‌كی سیاسی هه‌میشه ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدار بووه.
جۆناسان وێلسۆن له كتێبی سه‌روخواركردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مدا باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی تۆپی پێ له وڵاتی سێ شێره‌كه ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه بووه كه ئیمپراتۆریه‌تی بریتانی تووشی شكست و داكه‌وتن بوو له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زاینی‌دا. هه‌ربۆیه به‌كارهێنانی تۆپی پێ وه‌كوو تریاقێك وابوو بۆ سڕكردنی كۆمه‌ڵگای ئینگلیزی. هاوكات جۆن فووت له كتێبی كالچیۆدا كه باسی مێژووی تۆپی پێ ئیتاڵی ده‌كات، ڕۆڵی مۆسۆلینی ده‌خاته ڕوو له به‌كارهێنانی وه‌رزش به‌گشتی و تۆپی پێ به تایبه‌تی بۆ بره‌ودان به بزوتنه‌وه‌ی فاشی له ئیتاڵیادا.له‌م ڕوانگه‌وه تێده‌گه‌ین كه وه‌رزش هه‌میشه وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی به‌كارهێنراوه بۆ سڕكردن، ئاراسته‌كردن و به‌كارهێنانی هانده‌ران بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كان.
به‌هه‌مان شێوه له كوردستاندا سیاسه‌ت وه‌رزشی به‌كارهێناوه بۆ ئامانجی تایبه‌تی خۆی.
به‌كارهێنانی وه‌رزش وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه تاڕاده‌یه‌كی زۆر جیاوازه له‌وه‌ی كه له جیهانی ڕۆژئاوادا په‌یڕه‌و كراوه و ده‌كرێت. له ڕۆژئاوادا ئامانجی سه‌ره‌كیی له‌به‌كارهێنانی وه‌رزش به دوو قۆناغی سه‌ره‌كیدا تێپه‌ڕبووه.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا كه له كۆتایی هه‌شسته‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكوو ناوه‌ڕاستی نۆسه‌ده‌كان، ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه بوو وه‌رزش بۆ سڕكردنی جه‌ماوه‌ر و سه‌رقاڵكردنیان به‌كاربهێنن،تاكوو هانده‌ران ئاوڕ له مه‌سه‌له سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه گرنگه‌كان نه‌ده‌نه‌وه كه له‌و كاتانه‌دا گرفتی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌كان بووه.
له‌قۆناغی دووه‌مدا كه له‌دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بووه بۆ نێو كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی و گه‌یشتنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به ترۆپكی خۆی. له‌م قۆناغه‌دا ئیتر وه‌رزش وه‌كوو ئامرازێكی ئابووری به‌كارهێنراوه، تاكوو له‌ڕێگایه‌وه سه‌رمایه‌دران هه‌موو ئه‌و پاره و داهاتنه له تاكه‌كان وه‌ربگرنه‌وه كه له ئه‌نجامی كاركردنیان به‌ده‌ستیان هێناوه.
ئابڵوقه‌ی سیاسی و قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و كولتوری كوردی له‌لایه‌ن وڵاتانی داگیركه‌ره‌وه وایكردووه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له باشووری كوردستان هه‌میشه بۆ ده‌رچه و كه‌لێنی جیاواز بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه سیاسییه‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.هه‌ربۆیه به‌كارهێنانی وه‌رزش وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی و گواستنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانی خۆیان فۆرمێك بووه له‌و فۆرمانه‌ی كه حیزب و سیاسییه كوردییه‌كان به‌كاریانهێناوه تاكوو خه‌باتی نهێنی بكه‌ن له دژی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر. هه‌ربۆیه دروستكردنی یانه وه‌رزشییه‌كان ئامرازێكی به‌سوود بووه بۆیان تاكوو به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایی كوردیدا دوور له چاوی داگیركه‌ر په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ن. بێگومان ئه‌م جۆره به‌كارهێنانه له دۆخ و قۆناغێكی تایبه‌ته جێگای تێگه‌یشتن و قبوڵكردن بوو. به‌تایبه‌تی پێش درووستبوونی هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنی ئه‌و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه كه‌وایكردووه كوردانی باشوور بتوانن له هه‌وایه‌كی ئازادا كار و چالاكییه سیاسییه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌داخه‌وه ئه‌م فۆرمه له به‌كارهێنانی وه‌رزش تاكوو ڕۆژگاری ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه له نێو كۆمه‌ڵگای وه‌رزشی كوردیدا هه‌رچه‌نده باشووری كوردستان نزیكه‌ی ٢٧ ساڵه سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه ده‌توانێت دوور له به‌كارهێنانی وه‌رزش وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌ك چالاكی خۆی ئه‌نجام. ئه‌مه وایكردووه وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ گه‌شه‌نه‌كات و یانه وه‌رزشییه‌كان وه‌كوو ڕێكخرا و ده‌زگایی سه‌ربه‌خۆ كه ئامانجیان بره‌ودانه به خودی وه‌رزشه‌كه چالاكی ئه‌نجام نه‌ده‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه یانه وه‌رزشییه‌كان تاكوو ئه‌مڕۆش ئامانجیان ته‌نها پته‌وكردن و به‌هێزكردنی پێگه و جێگه‌ی ئه‌و حیزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه خاوه‌ندارێتیان ده‌كه‌ن. لێره‌شه‌وه نه وه‌رزش له پێناو وه‌رزشدا و نه وه‌رزشوانیش له پێناو وه‌رزشه‌كه‌یدا چالاكییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، به‌مه‌ش گه‌شه‌كردنی وه‌رزش له پێناوی خۆیدا نه‌بووه وته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواست و ئامانجه سیاسییه‌كان بووه.
مانه‌وه‌ی وه‌رزش وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ حیزب و لایه‌نه‌كان هه‌یه تاكوو بتوانن هه‌میشه كۆمه‌ڵێك له هانده‌ران له ده‌وری ئاڵا و ڕه‌نگه سیاسییه‌كانی خۆیان بهێڵنه‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ربه‌خۆبوونی وه‌رزش و ڕۆڵگێڕانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربخۆ دوور له مه‌رامه سیاسییه‌كان واده‌كات كه حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئێجگار گرنگ له‌ده‌ست بده‌ن له پرۆسه‌ی وابسته‌كردنی كۆمه‌ڵگا به‌خۆیانه‌وه. چوونكه له ئه‌نجامی سه‌ربه‌خۆبوونی یانه وه‌رزشییه‌كان چیدی تاكی كوردی ده‌رچه‌یه‌كی جیاواز ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له هه‌ست و دنیابینی خۆی بكات دوور له ده‌ستی سیاسه‌ت، به‌مه‌ش تاكی كوردی جۆرێك له ئازادی وه‌رده‌گرێت كه دووره له ئه‌و ژینگه سیاسییه‌ی كه هه‌وایی كۆمه‌ڵگای كوردی ژه‌هراویی كردووه.
كولتوری هاندان و كاراكته‌ری وه‌رزشوان له نێو كۆمه‌ڵگادا
له‌سه‌ر ئاستی جیهان و به‌تایبه‌تی له ڕۆژئاوادا كه وه‌رزش له ترۆپكی گه‌شه‌كردنیدایه، ده‌بینین وه‌رزش و وه‌رزشوانن خاوه‌ن جێگه و پپێگه‌یه‌كی تایبه‌تن و هانده‌ران مامه‌ڵه‌یه‌كه‌ی ئێجگار تایبه‌ت و ناوازه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. وه‌رزشوانی ڕۆژئاوایی جگه له‌وه‌ی دۆخی ئابووری له باشترین جێگه‌دایه، هاوكات له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خاوه‌ن تایبه‌ندمه‌ندی و پێگه‌یه‌كی ناوازه‌یه. بۆنموونه یاریزانی وه‌كوو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی به ملیۆنه‌ها هانده‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له نهێنی ئه‌م مامه‌ڵه تایبه‌ته‌ی كه كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوایی ده‌یكات له‌گه‌ڵ وه‌رزشوانه‌كانیدا ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕیشه‌ی وه‌رزش له كۆندا. په‌ڕه‌كانی مێژوو له زاری سوكراته‌وه له كتێبی كۆماری ئه‌فڵاتۆندا پێمان ده‌لێت كه یۆناییه كۆنه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واو ناوازه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگاوه‌ر و زۆرانبارز و تیرهاوێژانه كردووه كه له یارییه ئۆڵۆپییه‌كاندا به‌شدارییان كردووه. له یۆنانی كۆندا وه‌رزشوان به‌قه‌د وه‌رزشوانی ئه‌مڕۆ جێگه‌ی ڕێز و خۆشه‌ویستی هانده‌ران بوونه، هاوكات له‌ڕووی ئابورییه‌وه ژیانێكی هاوشێوه‌ی وه‌رزشه‌وانانی ئه‌مرۆ ژیاون.
ئاشكرایه په‌یوه‌ندی نێوان كولتوری یۆنانی كۆن و كولتوری ڕۆژئاوایی په‌یوه‌ندییه‌كی توندتۆڵه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان. به‌مانایه‌كه‌یتر كولتوری رۆژئاوایی وابه‌سته و درێژه‌كراوی كولتوری یۆنانی كۆنه. لێره‌شه‌وه كولتوری هاندان له كۆمه‌ڵگایی یۆنانی كۆندا كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كولتوری هاندان له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگایی وه‌رزشی ڕۆژئاوادا، هه‌ربۆیه به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م به‌ڵگه مێژووییه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت شێوازی هاندان و پێگه و شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رزشوان له ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوادا شتێكی نامۆ یاخود به‌ڕێكه‌وتن نیه و به‌ڵكوو ئه‌م په‌یوه‌ندییه مێژووییه ڕێگه‌ی خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كولتوری هاندان له رۆژئاوایی‌دا بگاته ئاستی ئێستای.
له‌به‌رامبه‌ردا له‌سه‌ر هیچ ئاستێك له ئاسته‌كان په‌یوه‌ندی كولتوریی له نێوان یۆنانی كۆن و كوردا بوونی نیه. هه‌ربۆیه له‌سه‌ر ئاستی هاندانیش ئه‌م كولتوره یۆنانییه نه‌گواستراوه‌ته بۆ نێو كولتوری هاندانی وه‌رزشی كوردی. به‌تایبه‌تی كاتێك تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی وه‌رزشه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ كه له كوردستانیشدا چالاكه، پێشتر به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له یۆنانی كۆندا هه‌بوونه.
خاڵێكیتری گرنگ كه له‌م چوارچێوه‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێبكرێت، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردییه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا. له‌ڕاستیدا یه‌كێكیتر له‌و كێشه هه‌ر جه‌وهه‌رییانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێت له ئه‌مڕۆدا، كێشه‌ی نه‌بوونی به‌هایی كۆمه‌ڵایه‌تییه. كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كه كه سوكایه‌تی به‌هه‌موو به‌هاكانی خۆی ده‌كات، لێره‌وه هیچ بوارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه كه لای تاكی كوردی جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگیپێدان بێت. سوكایه‌تیكردن به شانۆ،میوزیك، و وه‌رزش سیمایه‌كی دیاری ناو كۆمه‌ڵگایی كوردییه. ئه‌مه وایكردووه كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ده‌وری یارییه وه‌رزشییه‌كان لاواز بێت و هاوكات وه‌رزش و وه‌زشوان هه‌میشه له سێبه‌ری پرسه گرنگه‌كانی وه‌كوو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تدا چالاكییه‌كانی خۆی ئه‌نجامبدات، بێئه‌وه‌ی هیج ئاوڕێكی ته‌ندروست و ڕاستگۆیانه‌ی لێبدرێته‌وه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا خاڵێكیتر كه واده‌كات هاندان له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزشی كوردی لاواز بێت، بۆ ئه‌و به‌راوردكارییه ناهاوسه‌نگه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هانده‌ری كوردی له‌نێوان ئادای وه‌رزشی وه‌رزشه‌وانی كوردی و ڕۆژئاواییدا ده‌یكات. ئاشكرایه كه هۆكاره‌كانی گه‌یاندنی وه‌كوو میدیا و ته‌له‌فزیۆن كه ڕۆڵێكی به‌رچاوییان بینیووه له گواستنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. لێره‌شه‌وه هانده‌ری وه‌رزشی كوردی له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كه‌ی گه‌وره‌ی ئادای وه‌رزشی وه‌رزشوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندان.
بۆنموونه له‌سه‌رئاستی یاری تۆپی پێی ئه‌مه وایكردووه هانده‌ری یانه‌كانی وه‌كوو ڕیاڵ مه‌درید، به‌رسێلۆنا و مانچسته‌ریۆنایتد له ناوخۆیی باشووری كوردستاندا سێ هێنده و چوار هێنده‌ی جه‌ماوه‌ری یانه خۆماڵییه‌كانی شاره‌كانی هه‌ولێر،سلێمانی، كه‌ركووك..هتد بن. گرفتی سه‌ره‌كی له‌م چوارچێوه‌دا ئه‌وه‌یه كه ته‌ماشاكردنی ئاستی به‌رزی وه‌رزشی ئه‌م یانا‌نه وایكردووه هانده‌ری كوردی چێژ له ئاستی ئادای وه‌رزشی ناوخۆ نه‌بینێت و به‌مه‌ش گرنگییه‌كی ئه‌وتۆ به وه‌رزش و وه‌رزشوانی كوردی نه‌دات. چوونكه ئاستی وه‌رزشی ناوخۆ هه‌رچه‌نده به‌رز ببێت به‌ڵام له كۆتاییدا به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی جه‌وهه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ژێرخان و توانای ئابووری و مرۆیی هه‌رگیز ناتوانێت ڕكابه‌ری ئاستی وه‌رزشی نێوه‌ده‌وڵه‌تیی بكات.
پوخته:
بێگومان دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بواری وه‌رزشیدا هه‌بووه له كوردستاندا. نسكۆ و تراژیدییه میلییه‌كان وایانكردووه كه تاكی كورد سڵ له خۆشی و شادی بكاته‌وه، به‌مه‌ش تاكوو پێیكراوه خۆی دوورگرتووه له هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ی كه هه‌ست و سۆزی خۆشی و شادییان له مرۆڤدا بزواندووه. هاوكات وابه‌ستبوونی وه‌رزش به‌سیاسته‌وه مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا، له‌ئه‌نجامدا وه‌رزشی وڵاته‌كه هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆیی وه‌رنه‌گرتووه و هه‌میشه وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌ك له‌ژێر ده‌ستی سیاسه‌ته‌دا به‌كارهێنراوه بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسییه‌كانی حیزب و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزش له فۆرمه نوێكه‌یه‌دا وه‌كوو كاڵایه‌كی بیانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵكراوه له‌نێو كۆمه‌لگایی كوریدا، به‌جۆرێك كه په‌یوه‌ندی كولتوری توندتۆڵ نیه له نێوان كۆمه‌ڵگایی وه‌رزشی كوردی و زۆرێك له‌و یارییه وه‌رزشییانه كه له دنیای ئه‌مڕۆدا ئه‌نجامده‌درێت.لێره‌شه‌وه چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی جیهانی ده‌ره‌وه كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر دنیابینی هانده‌ری وه‌رزشی كوردی، به‌مه‌ش وه‌رزشی كوردی پاڵپشتی و هاندانی بینه‌ری له‌پشته‌وه نه‌بووه و هه‌میشه له سێبه‌ری پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه گرنگه‌كان و هاوكات له ژێر كاریگه‌ری ئادایی وه‌رزشی وه‌رزشوانه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كاندا ڕۆژگاره‌كانی خۆی به‌ڕێكردووه.
هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌م هۆكاره گرنگانه كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر دواكه‌وتن و لاوازبوونی چالاكیی وه‌رزشی كوردی له كوردستاندا.
سه‌رچاوه‌كان
Calcio:A History of italian football, John Foot,2007
2014,Inverting The Pyramid, Jonathan Wilson
The Republic, Plato,Tom Butler-Bowdon,2012
http://footballstopten.com/top-10-football-teams-with-the-most-amount-of-fans/8/
https://en.wikipedia.org/wiki/Aversion_to_happiness