پێش یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید - بارسێلۆنا ئەم ئامارانە بزانە
ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، لە یاری لوتکەی گەڕی 30ـی خولی ئیسپانیا ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری بارسێلۆنا دەکات. رۆخێ بلانکۆس لە کاتێکدا لە یاریگای خۆی لە خولەکە میوانداری پێشەنگ دەکات، ئامارەکانی بەرامبەر ئەو یانەیە دڵخۆشکەر نین.
له کۆتا راهێنانهكانی بارسێلۆنا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، ههریهكه له رافینها و دی یۆنگ و كریستینسن نهبینران و راهێنانیان نهكرد. سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، پێكانهكهی رافینها سهخته و نزیكهی 10 یاریی دادهبڕێت و گهڕانهوهی دی یۆنگیش هێشتا دیار نییه. هەروەها لە ریزەکانی یانە مەدریدییەکە هەر یەکە لە یان ئۆبلاک گۆڵپارێز و رۆدریگۆ مێندۆزا و پابلۆ باریۆس بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.
ئامارەکانی نێوان هەردوو یانە لە خولی ئیسپانیا:
- بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید 177 یارییان لە لالیگا بەرامبەر یەکتری کردووە، بلاوگرانا خاوەنی 82 بردنەوە و رۆخێ بلانکۆس خاوەنی 53 بردنەوەیە.
- بارسێلۆنا لە 8 یاری رابردوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا، تەنها یەک یاری دۆڕاوە و لە 7 یاری براوە بووە.
- هەردوو یانە 43 یارییان لە رۆژانی شەممە بەرامبەر یەکتری کردووە، بارسێلۆنا 18 یاری و ئاتلێتیکۆ مەدرید 13 یاری براوە بووە.
- بارسێلۆنا پێنج یاری رابردوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، سێ یاری براوە بووە و لە دوو یاری دۆڕاوە.
- بارسێلۆنا لەوەتەی ساڵی 2023 لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید نەدۆڕاوە.